گرافیک؛ 964+
دووسبه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت
هاوكارییە مانگانه‌کەى هاوپه‌یمانان بۆ هێزى پێشمه‌رگه زیاد كراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره دووسبه‌ى 8.10.2024 ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌سه‌ر پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت، كه هاوپه‌یمانان وه‌ك هاوكارى بۆیان دابینكردوون، به‌راورد به هه‌مان هاوكارى له دوو مانگی رابردوودا، كه پێشمه‌رگه وه‌ریگرتووه، ئه‌م مانگه بڕه‌كه‌ى زیاتر بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی ژمێریاریی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، هاوكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانان بۆ مانگى ئه‌یلول له‌چاو مانگه‌كانى دیكه زیادی كردووه و بڕیاریشه رۆژى سێشه‌ممه دابه‌ش بكرێت.
وتیشی “هاوكارییه‌كه‌ى مانگى ئه‌یلول 407 هه‌زار دیناره، به‌راورد به مانگى ئاب كه 401 هه‌زار و مانگی ته‌مموزیش 386 هه‌زار دینار بوو، زیادی كردووه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به پێشمه‌رگه‌ى ده‌ده‌ن وه‌ك هاوكارییه‌كه، پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاندبوو، لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە داراییەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بڕیار دراوە، كە هاوکاری مانگانە بدرێت و لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندییەکی بە موچەوە نییە.
هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان هاوكارى ده‌زگاى مین ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان
هاوپه‌یمانان
تێكشكاندنی داعش
ئەمڕۆ لە عێراق پشووی فەرمییە و لە كوردستان دەوام هەیە
چیتر لە بواری سیاسەتی ئەمریكا سەبارەت بە پێشمەرگە كار ناكەم
بەڕێوەبەری پێشووی CIA بۆ 964 قسە دەكات:
روونكردنەوەیان داوە
پەیجی فەرمیی یەكەكانی 70ی پێشمەرگە هاككرا
كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر