هه‌فتانه له بارزان پاكیان ده‌كه‌نه‌وه
ژینگه‌پارێزان حه‌وزه‌كانى ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌پارێزان له بارزان ئه‌و حه‌وزانه پاكده‌كه‌نه‌وه كه بۆ دابینكردنى ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان له شوێنى جیاجیاى سنووره‌كه‌یان دروستكراون.
به‌شێكی ئه‌و حه‌وزانه له ئاسن و چینكۆ و به‌شێكیش له دار و هه‌ندێكیشان له به‌رد و چیمه‌نتۆ دروستكراون و زۆربه‌شیان كه‌وتوونه‌ته گه‌لى شكه‌فتێ.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیاری و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان هه‌فتانه ئه‌و حه‌وزه دروستکراوانه بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “حهوزهكان له‌و شوێنانه دروستكراون كه ئاویان لێ نییه و له‌رێگه‌ى سۆنده و بۆرى و تانكه‌ره‌وه ئاویان بۆ ده‌گوازرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى ئه‌م حه‌وزانه هه‌فتانه پاكده‌كرێنه‌وه چونكه به‌هۆى مانه‌وه‌ى ئاو له‌ناویاند پیس ده‌بن و ئه‌وانیش تیمه‌كانیش بۆ پاككردنه‌وه‌ى ده‌نێرن.
باسی له‌وه‌شكرد، ژینگه‌پارێزێكی خۆبه‌خش به‌ناوى مام ئیسماعیل کۆرەکی سێ تانكى گه‌وره‌ى 10 هه‌زار لیتر ئاوى له‌و سنووره دروستكردووه و له ژێر خاكیش دایناون به‌رده‌وام ئه‌م تانكیانه پڕ ده‌كاته‌وه له‌ڕێگه‌ى بۆریشهوه ئاو بۆ حهوزهكان ده‌گوازرێته‌وه.