پەلە بكەن

ئەمڕۆ زانكۆلاین دادەخرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە ئەمڕۆ سیستمی زانكۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلى 12ـى ئامادەیى دابخرێت، دوای ئەوەی پێنج رۆژ درێژكرایەوە.

بە پێی لێدوانی عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى، كە بۆ 964 قسەی كرد، كاتژمێر 12ی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممەى 5.10.2024، (ئەمشەو) سیستمی زانكۆلاین بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دادەخرێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژكرایەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردووش د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ـی راگەیاند، لە کۆی 54 هەزار دەرچووی پۆلی 12، نزیکەی 43 هەزار و 500 دەرچوو فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و نزیکەی 10 هەزار دەرچوو ماون پڕى بکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوادەرفەتە و چیتر كات نوێناكرێتەوە بۆ پڕكردنەوەی فۆرم لە زانكۆلایندا.

بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان 14 بەشی نوێ کراونەتەوە، کە هەندێکیان لە پەیمانگەوە بۆ کۆلێژ گواستراونەتەوە، هاوکات لە چوار زانکۆی هەرێمی کوردستان 19 بەشی دیکە داخران و ئیتر خوێندکار وەرناگرن.

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە