مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق
چی كردووه؟
سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان تۆمار كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دادگای یەکەمی کەرخ لە بەغدا رۆژی 23ی ئەم مانگەی وەک وادەی دانیشتنی ئەو داوایە دیاریی کردووە، کە لە دژی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق تۆمار کراوە، کە به‌هۆی نه‌دانی پاره‌ی بانگەشەی هەڵبژاردن له‌سه‌ری تۆمار كراوه.
بەڵگەنامەیەکی دادگای كه‌رخ بڵاوبووه‌ته‌وه، كه 964 بینیویه‌تی، رێكه‌وتی 1.11.2026ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو داوایە لەلایەن موئمین مستەفا مەحمودەوە لە دژی مەشهەدانی تۆمارکراوە و گوایه پاره‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی نه‌داوه.
مه‌حمود ئه‌لمەشهەدانی، لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2008 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بووە، پێش ئەوەی لە تشرینی یەکەمی 2024 بگەڕێتەوە بۆ ئەو پۆستە، ئەمەش دوای ناکۆکییە سیاسییەکان کە نزیکەی ساڵێک بەردەوام بوو لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.
خولی سەرۆکایەتییەکەی بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 کۆتایی هات.