بیر لە شوێنی تر بکەنەوە

بایدن: پێم باشە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر دامەزراوەکانی نەوت لە ئێران

964+

ژوورى هەواڵ

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدا نییە ئیسرائیل زیان بە دامەزراوەکانی نەوت بگەیەنێت لە ئێراندا.

بایدن بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کردو وتی، ”ئەگەر من لە شوێنی ئیسرائیل بم بیر لە شوێنی تر دەکەمەوە، لێدان لە کێڵگەکانی نەوت باش نییە”، لێدوانەکەی بایدن جۆرێک لە رازی بوونی پێوە دیاربوو بەوەی ئەمریکا کێشەی نییە ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی ئێران بداتەوە، بەڵام بژاردەکەیان پێ باش نییە.

میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن ئیسرائیل پلانی هەیە وەڵامی هێرشەکەی 1ـى مانگی ئێران بداتەوە، یەکێک لە بژاردەکانیش کێڵگەو پاڵاوگەکانی نەوتە بۆ ئەوەی زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە بگەیەنێت.

بایدن پێشتریش وتبووی ئەوان لە هەموو بارێکدا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوە نین بازنەی شەڕو ناکۆکی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست فراوان ببێت.

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند