باوکی مامۆستا محەمەد شارەزوورییە
مامۆستایەکی ئایینی سلێمانی کۆچی دوایی کرد
ژێوار خدر
مامۆستا فایەق سەعید شارەزووری، باوکی مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزووری کۆچــی دواییکرد، ئەمڕۆ هەینی 8.5.2026 پاش نوێژی عەسر لە مزگەوتی حاجی عەباسی باراوی، نوێژی مـردووی لەسەر دەکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەناوی پارێزگاکەوە پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارەکەی کردووە و دەڵێت، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەس و زانای بەڕێزو ئازیزمان مامۆستا فایەق سەعید شارەزووریی، باوکی بەڕێز مامۆستا محەمەدی مەلا فایەق؛ دەردەبڕین و داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.
کوڕەکەی محەمەد فایەق سەعید کە ناسراوە بە مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزووری، یەکێکە لە مەلا و وتار خوێنە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی و رۆژانە چەندین وتاری لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەبێتەوە.