حەویجە
گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 8.5.2025 گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە گوندی ئسبێح سەر بە ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە لە کاتی مەلە کردن خنکاوە و تاکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکان دەستیان بەگەڕان کردووە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی زاب بە 964ـی وت، ئاگادارکراونەتەوە لەوەی گەنجێک خنکاوە و دەست بەجێ بەرگری شارستانی و تیمی پۆلیسی روباریان ئاگادار کردووەتەوە کە بگەنە شوێنی رووداوەکە و دەست بەگەڕان بکەن.
وتیشی، ئەو گەنجە خێزاندارە ومەلە نازانێت رۆیشتووە بۆ کات بەسەربردن و لەوێ خنکاوە.
هەروها مەلەزان و خاوەن بەلەمەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەست بەگەڕان بکەن لە قەراخی ئاوەکە و شوێنە دوورە دەستەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی