کارمەندێکی دڵسۆزی پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر

جانتایەکی پر لە پارە و ناسنامەی گرنگی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی

ژێوار خدر

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی عەرەب سەردانی پارکی سامی عەبدولڕەحمانی کردووە، جانتایەکی دەستی لێ وون بووە، کە بڕێک پارە و چەند ناسنامەیەکی گرنگی تێدابووە، کارمەندێکی پارکەکە جانتاکەی دۆزیوەتەوە و گەڕاندوویەتەوە بۆ خاوەنەکەی. شارەوانی هەولێریش دەستخۆشی لە کارمەندەکە کردووە و دەڵێت، پارکی سامی عەبدولڕەحمان، هەمیشە شوێنی ئارامی و دڵنیایی گەشتیارانە

شارەوانی هەولێر رایگەیاند، جانتاکە بڕی 750 هەزار دینار وچەندین ناسنامەی گرنگی تێدابووە و کارمەندەکە بە ئەمانەتەوە رادەستی خاوەنەکەی کردووەتەوە.

دەشڵێت، خاوەنی جانتاکە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوبەر و تەواوی ستاف و کارمەندانی پارکەکە کردووە بۆ ئەم هەڵوێستە جوان و دەستەپاکیەی کە نیشانیانداوە.