کۆگای موشەکی و توانای سەکۆکانی هاویشتنی ئێران لە ٪120ـە

عێراقچی وەڵامی سی ئای ئەی دەداتەوە

شانیا بێستون

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەڵامی سی ئای ئەی داوەتەوە و پەیامێک ئاڕاستەی واشنتن دەکات.

عێراقچی، ئاماژەی بە هەنگاوەکانی شەوی رابردووی واشنتن کردووە و دەڵێت،” هەرکات چارەسەرێک بێتە سەر مێزی دانووستەکان، ئەمریکا بە سەرکێشییەکی سەربازی تێکیدەدات”.
عێراقچی گومانی لە واشنتن هەیە، کە نیازی هەبێت ئەمە وەک تاکتیکێکی فشارکردن لە تاران بەکاربهێنێت و ئاماژەی بەوەکرد،”ئێرانییەکان سەر بۆ فشار دانانێن”.

هاوکات عێراقچی لە پەراوێزی پەیامەکایدا، زانیارییەکانی (*) رەتدەکاتەوە و دەڵێت، کۆگا مووشەکییەکان و توانای سەکۆکانی هاویشتنی تاران لە ٪75ـنییە، بەڵکو لە ٪120ـە و ئامادەییان بۆ بەرگریکردن لە خاک و گەلەکەیان لە ٪1000ـە.

پەیامەکەی عێراقچی لە کاتێکدایە، ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا پێیناوەتە مانگێک و شەوی رابردوو چەند جارێک هەردوولا هێرشیان کردە سەریەک، چاو سوورکردنەوە و هەڕەشەکان لەلایەن هەردوو وڵات بەردەوامی هەیە.