بەهۆکاری هونەری
مەچن؛ سبەینێ کارتە نیشتمانییەکانی سلێمانی کار ناکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
بە قسە و باسی خۆیان بێت، سبەی پێنجشەممە 3.10.2024، لەبەر هۆکاری هونەری فەرمانگەکانی رەگەزنامەی پارێزگای سلێمانی، کە کارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دەردەکەن کار ناکەن.
ئەوانەی سبەی بە نیازی ئەوە بوون بچن بۆ مامەڵە، نەچن باشترە.
لە ئاگاداری نامەیەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دەڵێت، “سبەینێ ئیش و كار لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنوری پارێزگای سلێمانی رادەگیرێت”.
لەبارەی هۆکاری راگرتنی کارەکانیان، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، “لەبەر هۆكارێكی هونەری داواكارین لە هاوڵاتیان كەس سەردان نەكات”.
لە سلێمانی، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، شارباژێڕ و تانجەرۆ و قەرەداغ، هاوڵاتیان کارتی نیشتمانی دەردەهێنن، وەزارەتی ناوخۆ عێراق لەبری تەسکە، کارتی نیشتمانی کردووە بە جێگرەوە، بە گوێرەی دواین داتا، عێراقییەکانی نیشتەجێی ناوخۆ، زیاتر لە 85% یان خاوەن کارتی نیشتمانین.