کوژراو هەیە

میدیاکانی ئیسرائیل: 250 موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراون

964+

توانا نەقی

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن ئێرانەوە تەلئەبینی پایتەختی ئیسرائیل موشەکباران کراوە و میدیا ئیسرائیلەیاکان دەڵێن لە ماوەی نیوکاتژمێردا زیاتر لە 200 موشەک ئاراستەی ئیسرائیلکراوە.

رادیۆی ئیسرائیل لە زاری سوپای ئەو وڵاتەوە رایگەیاند. زیاتر لە 250 موشەکی بالیستی چەند ناوچەیەکیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج و بەشێکیان شوێنی سەربازین.

دەشلێت تاوەکو ئێستا هەشت کەس لە یافا بەهۆی بۆردومانەکانەوە کوژراون

ئاماژە بەوەشکراوە، ئیسرائیل وەلامی توندی بۆ ئێران دەبێت و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، هەروەڵامێکی ئیسرائیل وەڵامی وێرانکەرتری بەدوادا دێت.

سوپای پاسداران ئەوەشی راگەیاندووە، ئەمە شەپۆلی یەکەمی هێرشەکان بووە و هیتریشی بەدوادا دێت.