چلەی ماتەمینی بوو

ئەمڕۆ هەولێر یادی “فەیزۆ”ی كردەوە

964+

شۆڕش هەركی – هەولێر

لە هەولێر چلەی ماتەمینی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی كوردستان و هەولێر، فەیزوڵا عوسمان ناسراو بە فەیزۆ كرایەوە.

یادەكە بریتیی بوو لە كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی بۆ وێنەكانی یاریزانەكە لە هۆڵی میدیا، كە پارێزگاری هەولێر و كەسوكاری یاریزانەكە و دۆست و هاوڕێیانی فەیزۆ ئامادەبوون.

فەیزوڵا عوسمان چل رۆژ لەمەوبەر بە نەخۆشی لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد، كە یەكێك بوو لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی مێژووی شاری هەولێر و كوردستان.

فەیزوڵا عوسمان كوڕی خەجەباوەی یەكەم ژنە شەهیدی راپەڕینی شاری هەولێرە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"فەیزۆ" دواماڵئاوایی لە یاریگەی فرانسۆ هەریری كرد و لە هەولێر بە خاك سپێردرا