لە سنووری ئاغجەلەر

سێ راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی لە سنووری ئاغجەلەر لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە سێ کەس دەستگیر کران، لە هەمان کاتدا کەسێکیش بەهۆی بیرهەڵکەندنی نایاساییەوە لە پێنجوێن دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری ئاغجەلەر و لە گوندی گۆزە بۆرە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانەوە توانراوە ئەو سێ کەسە بە کەرەستەکانیانەوە دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، فریای ئەوە نەکەوتوون هیچ باڵندەیەک راوبکەن و دەستگیر کراون.

ئەو کەرەستانەی کە دەستی بەسەردا گیراوە پێکهاتوون لە ئۆتۆمبێلێک، چەکێکی جۆری تاپڕ، 20 فیشەکی تاپڕ، دوو چەقۆ و لایتێك.

هەرلە چالاکیەکی دیکەی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە سنووری قەزای پێنجوێن هاوڵاتیەک بە تۆمەتی بیرلێدان بە نایاسایی لە ناو ماڵەکەی دەستگیر کراوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەوەی بگەنە ماڵەکە ئامێری بیرهەڵکەندنەکەیان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار بەڵام دەستیان گرتووە بەسەر 47 بۆری و چەند کەلوپەلێکی دیکەدا.

پێنج راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران

پێنج راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران