پەڕلەمان کۆدەبێتەوە

دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەدرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

پەرلەمانی عێراق، کارنامەی کۆبووەنەوەی ئاسایی خۆی بۆ سبەی سێشەممە بڵاوکردەوە، یەکەم بڕگەش دەنگدانە لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک بڕیاری ئەوکاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش “رژێمی بەعس”.

پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، خرابووە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی 3.9.2024، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێ، بەڵام دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا.

لە کارنامەکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بە شەش بڕگە کراوە، بەڵام ئەوەی چاوی زیاتر لەسەرە لەلای کورد دەنگدانە بە پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، فراکسیۆنە سونەکان لە دانیشتنی رابردوو بە پاڵپشتی بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان رێگربوون لە دەنگدان بە پڕۆژەکە و کوردەکانیش کۆبوونەوەی پەرلەمانیان بە مەرجی دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە بایکۆت کرد.

لە ساڵانی 1970، 1980 و 1990، زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار پارچە زەوی کە بەبڕیاری سەرکردایەتی بەعس کرابوون بە موڵکی حکومەت و داگیرکرابوون، بە چەسپاندنی پڕۆژەیاساکە بۆ خاوەن رەسەنەکانیان دەگەڕێندرێنەوە، کە ئەوکات بە زۆر لە جوتیارە کورد و بەشێک لە تورکمانەکان وەرگیرابوون، لە بەرامبەردا بەشێکی درابوون بە عەرەبە هاوردەکان.

کارنامەی کۆبوونەوەکەی پەڕلەمان؛

+964صورة من منصة (شبكة):