شارەوانی شکارتە بۆ هاوڵاتییان

“درەختەکان هەڵمەپاچن دەنا سزا دەدرێن”

964+

ژێوار خدر

شارەوانی شکارتە هاوڵاتییانی ناحیەکە ئاگادار دەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک دارەکانی شەقام و کۆڵانەکان هەڵنەپانچن و نەیانبڕنەوە، چونکە سزا دەدرێن.

مەنگوڕ پیرۆت، سەرۆکی شارەوانی شکارتە بە 964ـی وت، هۆکاری رێگری کردن لە بڕینەوەی دارەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تا ئێستا وادەی بڕینەوەی دار نەهاتووە و هەر کاتێک وادەی هات ئێمە لە رێگەی تیمەکانی خۆمانەوە بەشێوەیەکی ئەندازەیی جوان و سەرنجڕاکێش دەیانبڕین و هەڵیاندەپاچین.

وتیشی، ئێمە بەردەوام لەلایەن تیمێکەوە چاودێری شەقامەکان دەکەین و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر و پێبژاردنی پێدەکەین.

روونیشیکردەوە، ساڵانە لە کۆتایی مانگی 10 کاتی هەڵپاچینی دارەکانە و نابێت پێش ئەو وادەیە ئەم کارە ئەنجام بدرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دارەکە.

چوار شارەوانی بەیەکەوە پلانی پاراستنی باخچەکانیان داد...

چوار شارەوانی بەیەکەوە پلانی پاراستنی باخچەکانیان دادەڕێژن