هۆکاری چییە؟
نرخی دۆلار فڕی و وادەگاتە 152 هەزار دینار
964+
توانا نەقی
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زۆر بەربووەتەوە و خۆی دەدات لە بن 152 هەزار دینار.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، ئێستا نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 151 هەزار و 900 دینار، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا 150 هەزار و 750 دینار بوو.
چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەر لە بەرزبوونەوەدایە و دانابەزێتە خوار 150 هەزار دینار.
کەیفی خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە حکومەتی عێراق هەر هەڕەشەی ئەوە دەکات کە لە دوای سەری ساڵەوە دۆلاری کاش کەمتر دەخاتە بازاڕەوە، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئەوەیە چی ئێران و چی تورکیا بەهای دراوەکەیان زۆر دابەزیوە و دۆلار دەبرێتە ئەو وڵاتانەوە بۆیە لێرە نرخەکەی زۆر بەرزبووەتەوە.
هەرچی نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی بۆ ئەمڕۆ بەرامبەرە بە 5 ملیۆن و 900 هەزار تمەن، هەروەها 100 دۆلار بەرامبەرە بە 3 هەزار 420 لیرەی تورکی بەمەش ئەو دراوانە بە تەاوی بەهاکەیان بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.