نۆژەندەکرێتەوە
نەخۆشخانەی شۆڕش بۆ ئاسایش و پۆلیس دەکرێت بەخۆڕایی
964+
ژووری هەواڵ
نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە و بڕیاریداوە هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بۆ کارمەندانی پۆلیس و ئاسایش بکات بە خۆڕایی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.2024، هاوژین عوسمان، جێگری سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەئێستادا سێ بێدی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی شۆڕش هەیە و لەم چەند رۆژەی دواییدا دووانی دیکەیان بۆ کڕدراوە و بڕیارە نزیکەی حەوت بێدی دیکەیان بۆ دابینبکرێت.
“لەئێستادا خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکە بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال بەخۆڕاییە، بڕیاریشدراوە خزمەتگوزارییەکان بۆ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسیش بکرێت بەخۆڕایی”، هاوژین عوسمان وای وت.
خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرەکان هەموو پێداویستییە پزیشکییەکان لە دەرمان و نەشتەرگەری و چاودێری پزیشکی دەگرێتەوە.