ئاسایشی نیشتمانی چوون بۆیان
زانیاری هەبووە ژمارەیەک چاکسازیی بە مۆبایل و سیمکارت تەنراون
964+
ئەحمەد مستەفا
پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ناردە بەردەم کەشفکردنی 653 مۆبایل و 330 سیمکارت، کە زیندانیکراوانی ناو چاکسازییەکان بەکاریان هێناوە.
دەزگاکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024 دەڵێت، دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، توانیویانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد چەندین زیندان لە چەند پارێزگایەکدا پشکنینی بۆ بکەن.
لە سەروبەندی کاتی پشکنینەکەدا، لە یەکێک لە زیندانەکان هەوڵی هێنانی کەلوپەلی قاچاغ و ماددەی هۆشبەر دراوە، دواتر هێزەکانی دەزگاکە رووبەڕوی کەسوکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بوونەتەوە و ئەوانەشی پەیوەندییان هەبوو بە کارەکەوە لە دەرەوەی زیندان دەستگیرکراون.
دەزگاکە بە روونی ناڵێت، لە چەند زیندانی چاکسازی پشکنینان کردووە، بەڵام باسی لەوە کردووە، لە دەرئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانە توانراوە دەست بەسەر 653 مۆبایل و 330 سیمکارت بگیرێت و کەشف بکرێن، کە لەلایەن زیندانییەکانەوە لەناو زینداندا هەڵگیرابوون.
لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنیندا، “نۆ ئۆپەراسیۆنی زەوتکردن و سەرپێچییەکان کە لەلایەن فەرمانبەرانەوە ئەنجامدراون چاودێری کراون”، ئاسایشی نیشتمانی دەڵێت، هەموو شتە دەستبەسەرداگیراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ گرتنەبەری و رێوشوێنی پێویست.