مەرجەکانی هەیە

قسەوباس هەیە ئاوی گەنجانی خورماڵ بکەن بە کۆڕنیش

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی سەرچاوەی ئاوی گەنجان- یان کرد لە قەزای خورماڵ بە مەبەستی تاوتوێکردن و توێژینەوەی خۆیان بۆ دروستکردنی کۆڕنیش لەسەر سەرچاوەی ئاوەکە.

ئەو سەرچاوەیە، ئاوێکی پاک و سازگارە قاز و مراوی و ماسی تێدایە، خەڵک بۆ بینینی دیمەنەکەی سەردانی دەکەن و ژمارەیەک پۆلیس دەیانپارێزن.

کاروان سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو بە 964ی وت، بۆ زیاتر بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری ناوچەکە، و ئاسانکاری بۆ کەرتی کشوکاڵ، لە پلانیاندایە، لەسەر سەرچاوەی ئاوی گەنجان، کۆڕنیشێک دروست بکەن، وا لە گەشتیاران بکەن لە دوورترین شوێنەوە، سەردانی ئاوی گەنجان بکەن، دەستی کاریش لە ناوچەکە بووژانەوە بە خۆیەوە ببینێ.

بە وتەی کاروان سەباح، سەرچاوەی ئاوی گەنجان ھەموو ئەو مەرجانەی تێدایە، کە پێویستن بۆ دروستکردنی ئەو کۆڕنیشە و ئەگەر خەڵکی دەوروبەری سەرچاوەکە و ئیدارەی ناوچەکە ھاوکاربن، لە کاتێکی کەمدا، ئەوان توێژینەوەکان بە کۆتا دەھێنین و  لە کابینەی داھاتوودا، لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.

لیژنەکە جگە لە خورماڵ، سەردانی چەند گوندێکی ناوچەکەشیان کردووە، بە مەبەستی توێژینەوە لەسەر دروستکردنی چەند پۆندێک بۆ چەند گوندێک، ھەروەھا گواستنەوەی ئاو لە بەشێک لە گوندەکانی دیکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

كچانى کاراتی خورماڵ تەمەنیان دوو ساڵە و پاڵەوانیان هەی...

كچانى کاراتی خورماڵ تەمەنیان دوو ساڵە و پاڵەوانیان هەیە

دانانی ستوونێکی کارەبا لە خورماڵ نیگەرانی دروست کردوو...

دانانی ستوونێکی کارەبا لە خورماڵ نیگەرانی دروست کردووە