ڤیدیۆکەی ببینە

هۆکاری دووکەڵەکەی گەڕەکی ئەزمەڕی سلێمانی ئاشکرا بوو

+964

ژووری هەواڵ

ئەم ئێوارەیە دووکەڵێکی زۆر لە گەڕەکی ئەزمەڕی شاری سلێمانی بڵاوبووەوە، خەڵکی ناوچەکەش لە ماڵەکانیان هاتنەدەرەوە و کەسیش هۆکاری دووکەڵەکەی نەدەزانی، 964 ڤیدیۆی دوكەڵەی بڵاوكردەوە و بەدواداچوونیشی بۆ بابەتەكە كرد.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، هۆکاری بڵاوبوونەوەی دووکەڵەکە، رشاندنی دەرمانی مێش و مەگەز بوو لەو گەڕەکە و هەڵمەتێک بۆ ئەو بابەتە دەستی پێکردووە لە شاری سلێمانی.

وتیشی، ئەو دووکەڵە، كە بە دووكەڵی مێشەكە ناسراوە، دەرمانی تایبەتە و لە رێگەی ئۆتۆمبێلەوە لە ئێواران و شەواندا دەڕشێندرێت، بۆ نەهێشتنی مێشوولە و مێش و مەگەزە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دەرمانەکە هیچ زیانێکی نییە بۆ تەندروستی هاوڵاتیان، لەم وەرزەدا زیاتر مێشولەی مەلاریا دەست بە نەشونما دەکات، دووکەڵەكەش رێگریی دەکات لە بڵاوبوونەوەی زیاتری مێشوولە.

روونیشیکردەوە، هەڵمەتەکە بۆ هەموو سلێمانییە و دووکەڵەکە دەبرێتە سەرجەم گەڕەکەکانی شارەکە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هەركەسێك ببێتە هۆكاری پیسبوونی ژینگە دەستگیردەكرێت

هەركەسێك ببێتە هۆكاری پیسبوونی ژینگە دەستگیردەكرێت