پارەكەشی ئاشكرا كراوە

چەند پڕۆژەیەك بۆ قوشتەپە كەوتنە بواری جێبەجێكردن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سنووری قەزای قوشتەپە هەشت پڕۆژە بەردی بناغەیان دانرا، كە زیاتر قیرتاوكردن و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆیە بۆ قوشتەپە و دەوربەری.

ئەمڕۆ دووشەممە بەردی بناغەی پڕۆژەكان لە لایەن وەزیری شارەوانیی هەرێمی كوردستان ساسان عەونی و پارێزگای هەولێر ئومێد خۆشناو و قایمقامی قوشتەپە بژار مەلاخدر و ژمارەیەك لە هاوڵاتیان دانران.

پڕۆژەكان بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی شارەوانی بەم جۆرەن، كە كۆی گشتیی پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكان زیاتر لە سێ ملیار دینارە.

1-  قیرتاوکردن و دروستکردنی شەقام لە کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە بە 707 ملیۆن و 585 هەزار دینار

2-قیرتاوکردنی شەقامی (30)مەتری قۆناغی یەکەم بە 387 ملیۆن و 200 هەزار دینار

3-  نۆژەنکردنەوەی دەروازە و چوارڕیانی سەرەکیی قوشتەپە بە درێژی (2 کم) بە 384 ملیۆن و 250 هەزار دینار

4- نۆژەنکردنەوەی دوورگەی ناوەندیی شەقامی (30) مەتری ناو بازاری قوشتەپە بە درێژی (2.5کم) بە   206 ملیۆن و 900 هەزار دینار

4-  دانانی کێربستۆن لە جووتسایدی کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە بە 292 ملیۆن و 100 هەزار دینار

6- دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە بە 414 ملیۆن دینار

7-دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە قەزای قوشتەپە بە 356 ملیۆن و 123 هەزار دینار

8- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردن لە گەڕەکی ژین و گرتک رۆست بە 322 ملیۆن و 150 هەزار دینار.

لە زێی بچووكەوە ئاو بۆ پڕۆژەیەكی قەزای قوشتەپە و دەورو...

لە زێی بچووكەوە ئاو بۆ پڕۆژەیەكی قەزای قوشتەپە و دەوروبەری رادەكێشرێت