رێكخراوێكی فه‌ره‌نسی سه‌رپه‌رشتى ده‌كات

سه‌نته‌رێكى په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵانى كه‌مپی خانكێ كرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ناحیه‌ى خانکێ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌نته‌رێكی په‌روه‌رده‌یی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كانى ناحیه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوێكی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

رێكخراوه‌كه‌ ناوى (مشن ئینفانس)ـی فەرەنسی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ گرنگیدان به‌ توانا و لێهاتووی منداڵان.

زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به‌ 964ـى راگه‌یاند، سه‌نته‌ره‌كه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ و بواره‌كانى زانستی، هونەری و وەرزشی له‌خۆگرتووه‌ و له‌م رووانه‌وه‌ گرنگی به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردنى منداڵانى ناو كه‌مپه‌كه‌ ده‌درێت.

وتیشی “ته‌واوى پێداویستى و دابینكردنى مامۆستا و كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كانى له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه‌وه‌ دابینكراوه‌ و هه‌ر له‌لاى ئه‌م رێكخراوه‌شه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت”.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ هێشتا زیاتر له‌ 20 هه‌زار ئاواره‌ى سنوورى شنگال له‌ناو كه‌مپی خانكێدا ماون و ژماره‌یه‌كی زۆرى منداڵیش هه‌ن و پێویستیان به‌م جۆره‌ سه‌نته‌رانه‌ هه‌یه‌.

دە هەزار کەس لە خانکێ چاویان لە پڕۆژەیەکی ئاوە

دە هەزار کەس لە خانکێ چاویان لە پڕۆژەیەکی ئاوە