ته‌مه‌نى نزیكه‌ى نیو سه‌ده‌یه
مەخمور بە خاوێنكردنەوەی “سەددە”كەی خۆی لە لافاو دەپارێزێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌خمور، تیمه‌كانى شاره‌وانى ده‌ستیان به خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆگه‌ڵه كراوه‌یه كردووه كه ئه‌وان پێی ده‌ڵێن سه‌دده، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، خاوێنكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌یه مه‌ترسی دروستبوونى لافاو له‌سه‌ر مه‌خمور نەهێڵن.
درێژی سه‌دده‌كه دوو كیلۆمه‌تر و پانییه‌كه‌ى تا هه‌شت مه‌تر و قووڵییه‌كه‌شی تا چوار مه‌تره.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه ئه‌و سه‌دده‌یه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، چونكه رێڕه‌وێكه بۆ رێگریكردن له ئاوى باران، كه نه‌چێته ناو قهزاكهیانهوه.
وتیشی “ئه‌م سه‌ده‌یه به تایبه‌ت بۆ لادانى ئاوى بارانى چیاى قه‌ره‌چوغ دروستكراوه، بۆ ئەوەی له وه‌رزى زستاندا زیان به ئاوه‌دانییه‌كانى مه‌خمور نه‌گه‌یه‌نێت”.
باسی له‌وه‌ش كرد، له ساڵى 1975 بارانێكی زۆر باریوه و ئاوى چیاى قه‌ره‌چوغ گه‌یشتووه‌ته ناو مه‌خمور و لافاو دروست بووه، بۆ رێگریكردن له لافاو له ساڵى 1979 له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌وكاتى عێراقه‌وه ئه‌م سه‌دده‌یه دروستكراوه و رێگرى له دروستبوونى لافاو كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هیچ بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى سه‌دده‌كه دابین نه‌كراوه، به‌ڵكو به ئامێره‌كانى خۆیان و هه‌ندێك ئامێریش كه له‌سه‌ر پێشینه‌ى شارهوانییهكهیان به‌كرێى ده‌گرن، ساڵانه سه‌دده‌كه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه.
له دوێنێ شه‌ممه‌وه ده‌ست به خاوێنكردنه‌وه‌ى كراوه و پێشبینیش ده‌كات له هه‌فته‌ى داهاتوو ته‌واو بكرێت.