پاش هەفتەیەک جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزبوویەوە

+964

دیلان محەمەد

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی جارێکی تر رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، ئەمەش پێنجەمین جارە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نرخەکەی بەرز دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە سلێمانی، هەر پێنجشەممەی لێدێت نرخەکان بەرێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە، جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، بەڵام نرخی جۆرەکانی بەنزینی موحەسەن و سوپەر 200 دینار لەسەر هەر لیترێک زیاد بووە .

ئێستا لە بەنزینخانەکاندا نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

بەنزینی سوپەر: هەزار و 900 دینار بۆ هەر لیترێک.

بەنزینی موحەسەن: هەزار و 750 دینار بۆ هەر لیترێک.

بەنزینی نۆرماڵ: هەزار و 200 دینار بۆ هەر لیترێک.

گاز: هەزار دینار بۆ هەر لیترێک.

بەپێی وتەی خاوەن بەنزینخانەکان و بازرگانان، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەلایەن کۆمپانیای دابینکەر، کە بەهۆیەوە نرخی لیتری بەنزینی گرانتر گەیاندووەتە بەنزینخانەکان و ئەوانیش ناچاربوون نرخەکە لەسەر شۆفێران و هاوڵاتییان بەرز بکەنەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح