بەفۆڕمی خۆراک دەست بەدابەشکردنی کرایەوە
وەزعی غاز لە سلێمانی باشە کەچی هەندێک ئەزمە دروست دەکەن
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
وەزعی غاز لە سلێمانی باشە کەچی لە بەنزینخانەکان سەرەیەکی دوورودرێژ دەبەسترێ و هەندێک کەس لە خۆیانەوە ئەزمە دروست دەکەن.
ئەمڕۆ سەیارەکانی دابەشکردنی غاز بە شمشاڵ و مۆسیقاکانیان کوچە و کۆڵانەکانی سلێمانیان ئاوەدان کردەوە، عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەت بە 964ـی وت، “کۆگا و مەخزەنەکانمان پڕن و هیچ کێشەیەکمان نییە، بەڵام ناچاریان کردین دیسان بە فۆڕمی خۆراک غاز دابەش بکەینەوە، بەوە شێوەیە کەس زوڵمی لێ ناکرێ و هاوڵاتیان لە کاتی خۆیدا غازی خۆیان وەردەگرن”.
“بوتڵێک غاز بە 8500 دینارە و لە بەنزینخانەکانیش دەبێ لیتری بە 425 دینار بفرۆشرێت”، عومەر عەبدوڵا وای وت.
هەر سەیارەیەکی دابەشکردنی غاز، رەقەم تەلەفۆنی عومەر عەبدوڵای پێوەیە، هەر هاوڵاتییەک گلەیی و سکاڵای هەبێ، دەتوانێ پەیوەندی پێوە بکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری