بڕۆن فۆڕم پڕکەنەوە

پەروەردەی مێرگەسۆر وانەبێژی دەوێت

964+

شۆڕش قادری

پەروەردەی مێرگەسۆر وانەبێژی دەوێت و ئەو کەسانەی خوازیارن دەتوانن لە سبەینێوە بڕۆن فۆڕم پڕ بکەنەوە.

بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئەو وانەبێژانەی بە هۆکاری جیا جیا لە خزمەتی وانەبێژیدا نەماون، دەتوانن لە 22.9.2024 تا 25.9.2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر بکەن بۆ مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە و مەرجە کەسەکە خۆی ئامادەبێت بۆ واژۆ، کەسەکە پێویستە کۆپی کارتی نیشتیمانی و دواین فەرمانی کارگێری دانانی وەکو وانەبێژی پێ بێت چونکە هاوپێچ ئەکرێت لەگەل ئەو فۆڕمە، فۆڕمەکەش بێ ئەو پێداویستیانە پڕ ناکرێتەوە.

قوتابخانەیەک بە سیستمی ئینگلیزی لە قەزای مێرگەسۆر دەک...

قوتابخانەیەک بە سیستمی ئینگلیزی لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتەوە

کارتی نیشتیمانی مێرگەسۆر: تا یەکشەممە سەردانمان مەکەن

کارتی نیشتیمانی مێرگەسۆر: تا یەکشەممە سەردانمان مەکەن