حەوت ساڵ زیندانى

فەرمانبەرێکى دەستەى دەستپاکى لەسەر دەستپیسى سزادرا

964+

وریا فەتاح

دەستەى دەسپاکى عێراق بڵاوى کردەوە، سزاى حەوت ساڵ زیندانى بەسەر فەرمانبەرێکیاندا سەپێنراوە و ناچاریش کراوە کە زیاتر لە 600 ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى.

بەپێى راگەیەنراى دەستەکە بێت، دادگاى تاوانەکان سزاى حەوت ساڵ زیندانى بۆ تۆمەتبارى هەڵاتوو بەشیر سەباح دەرکردووە، ئەوەش دواى تاوانى بەسەریەکەونانى پارەى بەشێوەیەکى ناڕەوا بەسەردا ساغ بووەتەوە.

لە راپۆرتێکى فەرمانگەى خۆپارێزى کە سەر بە دەستەى دەستپاکییە،  گەیشتووە بەوەى کە ئەو فەرمانبەرەى پێشووى دەستەکەیان، بە نایاسایى پارەى لەسەریەکداناوە و موڵکى لە تورکیا کڕیووە کە دوو شوقە بوون.

جگە لە زیندانیکردن، ئەو فەرمانبەرە ناچار کراوە 625 ملیۆن و 400 هەزار دینار بگەڕێنێتەوە، کە بە ناڕەوا لەسەریەکى داناوە و کۆى کردووەتەوە.

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دا...

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دانراوی باج ئاشکرا دەکات