کارگوزارانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان هاتنەدەرەوە
سفتاحی موچەی ئەمساڵیان نەکردووە و دەستیان لە ئیشکردن هەڵگرت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کارمەندانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی گەرمیان سفتاحی موچەی ئەمساڵیان نەکردووە و وا پێنج مانگە یەک دینار نەچۆتە گیرفانیان، بۆیە دەستیان لە ئیشکردن هەڵگرت و وتیان، تا حەقی خۆیان وەرنگرن، دەست بۆ گسک و تەنەکە خۆڵ نابەن.
ئەو کارگوزارانە زۆربەیان ژن و پیاوی بەتەمەن و خێرلەخۆ نەدیون، قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و سوێند دەخۆن کە 250 دینار لە گیرفانیان دا نییە، تەنانەت کرێی ئەو سەیارانەشیان پێ نەدراوە کە دەیانبەنە سەر کار.
ئەو کارمەندانە ژمارەیان 128 کەسە، لەئەمڕۆوە بایکۆتی پاککردنەوەی نەخۆشخانەکانیان کردووە تا ئەوکاتەی موچەکانیان پێدەدرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری