ئێستا گومرگ نادەن
دەستەی ژینگە داوا دەکات ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کرێی تابلۆش ببەخشرێت
964+
ژووری هەواڵ
دوای هەڵگرتنی رهسمی گومرگی لهسهر هاوردهكردنی ئۆتۆمۆبێلی كارهبایی به رێژهی 100%، دەستەی ژینگە داوا دەکات ئەو ئۆتۆمبێلانە لە کرێی تابلۆش ببەخشرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024، دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە هەردوو جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد لە کرێی تابلۆ ببەخشرێن، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و هاندانی هاوڵاتیان بۆ کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە.
سهرۆكایهتیی دیوانی ئهنجومهنی وهزیران به نووسراوی ژماره (12288) له 11.9.2024 نووسراوهكهی دهستهی ژینگهی ئاراستهی وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان كردووه بۆ بهخشینی ههردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كارهبایی و هایبرێد له كرێی تابلۆ، دەستەی ژینگە وا دەڵێت.
ئێستا ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە دەروازە سنوورییەکانەوە دەهێنن بۆ هەرێمی کوردستان، لە باجی گومرکی دەبەخشرێن، تەنیا پارەی باج کە تایبەتە بە ساڵانە و مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەکە وەردەگیرێت و بڕەکەی 460 هەزار دینارە.
دوێنێ چوارشەممە، شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە 964ـی وت، پێشتر ئۆتۆمبێلی هایبرێد لە کاتی داخڵبوونیدا لە مامەڵەی گومرکی بەخشرابوو، لە ئەمڕۆش بەدواوە بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران ئۆتۆمبێلی کارەباییش دەبەخشرێت لەو مامەڵە گومرگییە.
کرێی بەستنی تابلۆ بۆ یەکەم جار لە نزیکەی ملیۆنێک دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو زیاتە لە سێ ملیۆن دەڕوات بەگوێرەی ژمارەی پستۆنەکان.