"قسەکانم تێکدراوە"

جاسم کەلاری: ھەر بە کەلاری وەڵامی پرسیارەکانی ناو گۆڕ دەدەمەوە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی مامۆستا جاسم کەلاری، کە دەڵێت بە کوردی وەڵامی پرسیارەکانی گۆڕ دەدەمەوە، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە و دەڵێت، “قسەکانم تێکدراوە”.

جاسم کەلاری مامۆستا و وتارخوێنی مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بە 964ـى وت، “ھیچ بەڵگەیەک نییە بڵێت کەسێکی مردوو دەبێت بە عەرەبی وەڵامی پرسیارەکانی ناو گۆڕ دەداتەوە”

“من وتومە ئەگەر مەلائیکەکان لێم تێنەگەیشتن بە کوردی، لای خودا شکاتیان لێدەکەم، نەموتووە ئەگەر خودا لێم تێنەگەیشت، بەڵام ھەندێک لە پەیجەکان قسەکانمیان تێکداوە،” جاسم کەلاری وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستاش سوورم لەسەر قسەکانم و ئەگەر مردیشم، نەک بە کوردی ھەر بە کەلاریش وەڵامی پرسیارەکانی ناو گۆڕ دەدەمەوە”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

مامۆستایەکی ئایینی بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا

مامۆستایەکی ئایینی بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا