"هەمووکات دەستکراوەین بۆ ئەو کارە"

دوای بڕیارەکەی سامانە سروشتییەکان نرخی بەنزین چی لێهات؟

964+

شۆڕش قادری

تا ئێستا بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ زیاتر هاوردەکردنی بەنزین و سووتەمنی کاریگەری لە سەر بازاڕ نەبووە و نرخی بەنزین وەک خۆی ماوەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 5.9.2024 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و بڕیاریانداوە، لەڕێی زیاتر هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی، نرخی بەنزینی نۆرماڵ کەم بکەنەوە.

سەبارەت بەو پرسە، بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام کۆکە لەسەر ئەوەی بەنزین و سووتەمەنی لە هەموو سنوورەکانەوە داخلی هەرێم ببێت و ئێمەش دەستکراوەین بۆ ئەوە کارە”.

“هەموو پشتیوانییەکی حکومتی هەرێم یاخود حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنی شتێکی باشە بەڵام تا ئەم کاتە نرخی بەنزین لە سلێمانی وەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە”، بەهمەن قادر وای وت.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەمڕۆ هەینی 6.9.2034 نرخی هەر لیترێکی بەنزین نۆرماڵ لە سلێمانی 900 دینار، موحەسەن هەزار و 125 دینار، سۆپەر هەزار و 275 دینار و نرخی هەر لیترێک گازیش، 650 دینار بووە.

ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوت و دابەزاندنی نرخی ...

ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوت و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

لە شەش مانگدا عێراق 46 ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا نار...

لە شەش مانگدا عێراق 46 ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا ناردووە