ئەوە 13ـیەمین حاڵەتی خنکانە لەمساڵدا

لە زاخۆ گەنجێک خنکا و هاوڕێکەشی لە خنکان رزگار کرا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کەمێک پێش ئێستا گەشتیارێکی گەنج لە رووباری خابوردا خنکا.

پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر  10:30 خولەک،  لە گوندی گوفکێ کە شوێنێکی گەشتیارییە و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن، گەنجێکی شاری موسڵ تەمەن 18 ساڵان خنکا، بەرگری شارستانی زاخۆ تەرمەکەیان دۆزییەوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆیان کرد.

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، “تیمەکانمان توانیان تەرمی گەنجەکە بدۆزنەوە و گەنجێکی دیکەش کە هاوڕێی گەنجە خنکاوەکە بوو لەخنکان رزگار کرا و ئەوەی پێویست بووە بۆی کراوە.”

بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی زا، لەمساڵدا 13 کەس خنکاون لەو سنوورە، تا ئێستاش تەرمی منداڵێک کە نزیکی پێنج مانگە خنکاوە، نەدوزراوەتەوە.