بەهۆی هاوتاکردنی موچەکانیان

یەکێتی خانەنشینانی کوردستان: 3.9.2024 وەکو رۆژی خۆمان دەناسێنین

964+

ژووری هەواڵ

دەستەی باڵای یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بڕیاریدا رۆژی 3.9.2024 وەکو رۆژی خانەنشینانی هەرێم بناسێنێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە لەو رۆژەدا موچەکانیان هاوتای عێراق کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.9.2024، سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لەدوای ناساندی ئەو رۆژە لەلایەن دەستەی باڵاوە، هەوڵدەدەن لەدوای کردنەوەی پەرلەمانیش کاری بۆ بکەن بۆئەوەی بەفەرمی ئەو رۆژە بناسێنرێت.

لەبارەی هۆکاری دیاریکردنی ئەو رۆژە، سادق شێخ عوسمان وتی، “هۆکارەکەی ئەوەیە لەو رۆژەدا پاش 11 ساڵ خانەنشینان مافی خوراویان بۆ دەستەبەر کرایەوە و موچەکانیان چاککرا”.

ئێستا لەدوای هاوتاکردن، کەمترین موچەی خانەنشینی بووەتە 500 هەزار دینار، لەکاتێکدا پێشتر موچەی بەشێکیان نزیکەی 200 هەزار دینار بوو.

خانەنشینان بە پارەکانیان رازی نین و بەستنی پێوەری پارە...

خانەنشینان بە پارەکانیان رازی نین و بەستنی پێوەری پارەی ئاویش کەم کرایەوە