ژن و مێردێکی رۆژهەڵاتی و باکووری تاموچێژی باکووریان هێناوەتە سلێمانی

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

ژنەکە رۆژهەڵاتییە و هاوسەرەکەی باکووریی و پێکەوە خواردنە بەتامەکانی باکوورییان هێناوەتە فێستیڤاڵی سلێمانی و دەڵێت، ئامانجمانە خەڵک شتە جیاوازەکان ببینێت.

میدیاچی کە یەکێکە لە خواردنە رەسەن و دیارەکانی باکووری کوردستان و گوێچکە ماسییە و ناوەکەی برنجی تێدایە و ئاوی لیمۆی دەکەن بەسەردا، ئەم ژنە و مێردە لەوێ بە ئامادەکراوی دایانناوە و دەڵێت، مشتەریەکمان 150 دانەی خواردووە.

بە دەم گفتوگۆیەکی خۆشەوە دینا چەلەبی، کە خۆی ئامادەی کردووە بۆ 964 دەڵێت، رۆژانە 50 دانە دەخۆم و چی کوفتەکەشمان تایبەتە و 180 دانە بەهاراتی بۆ بەکاردەهێنین، دیلانی پەیامنێریش بە هاوسەرەکەی دەڵێت، وابزانم زەرەری زیاترە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح