ناسنامەى یەکێکیان ئاشکرا بوو

تەرمى ئەو کەسانەى لە بۆردومانەکەدا گیانیان لەدەست دا گەیشتوونەتە پزیشکى دادى سلێمانى

دیلان محەمەد

تەرمى ئەو سێ کەسەى لە بۆردومانى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى شارباژێر گیانیان لەدەست دا، گەیشتوونەتە پزیشکى دادى، یەکێک لەو کەسانە تاقانەى چوار خوشک و باوکى حەوت منداڵە

بە وتەى عوسمان شارباژێری قائیمقامی چوارتا کە بۆ 964 قسەى کردووە، ئۆتۆمبێلێکى پیکاب لە کاتژمێر 1:40 خولەک لە گوندی هەرمێلەی ناحیەی زەلان کراوەتە ئامانج و سێ کەس تێیاندا گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەى عوسمان شارباژێرى، شۆفێرەکەی دانیشتووى گوندى چەمەکە، کەسوکارەکەشى بۆ پەیامنێرى 964 قسەیان کردووە کە تاقانەى چوار خوشک و باوکى حەوت منداڵە.

لە رووداوەکەدا، منداڵێکیش کە کانۆلاى لەدەست بووە گیانى لەدەست داوە و کەسى سێیەمیش بەهۆى زۆرى رێژەى سووتانەکەیەوە نەناسراوەتەوە.

ئێستا تەرمى هەرسێ کەسەکە لە پزیشکى دادن و توێکاریان بۆ دەکرێت و دواى ناسینەوە رادەستى کەسوکاریان دەکرێنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح