یه‌كه‌م فێستیڤاڵیه‌تى و هی دیكه‌شی به‌دوادادێت

ژاراوه‌ ناوى كوێستانێكی مه‌نگوڕایه‌تى ده‌كاته‌ فێستیڤاڵێك بۆ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ فێستیڤاڵى زه‌نوێران له‌ سنوورى ناحیه‌ى ژاراوه‌ بۆ نمایشی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، شاره‌وانیش كه‌ سه‌رپەرشتى ده‌كات ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مى جوتیارانیان بناسێنن.

زه‌نوێران، ناوى كوێستانێكە له‌ بنارى مه‌نگوڕایه‌تى له‌ سنوورى پشده‌ر، له‌ هه‌نبانه‌بۆرینه‌شدا واتاى وشه‌ى زه‌نوێر به‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ جێگەیەکی بڵند بێت و گژوگیا و داری هەمیشە سەوز و هەوای سازگار بێت.

رێزان خدر، سه‌رۆكى شاره‌وانى ژاراوه‌ به‌ 964ـى راگیه‌اند، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین فێستیڤاڵیانه‌ و له‌ پلانیشیاندایه‌ ساڵانه‌ فێستڤاڵه‌كه‌ به‌رده‌وام بكه‌ن.

وتیشی “له‌رۆژانى 9 و 10ـى ئه‌م مانگه‌ له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى ژاراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئامانجیشمان پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی جویتارانه‌”.

چالاکییەکانى فێستیڤاڵه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ چالاكی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و رۆژانە لە كاتژمێر 4:00ـى ئێوارە بۆ 8:00ـى شەو بەڕێوەدەچێت.

ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، به‌شێكى زۆرى به‌شداربووانى فێستیڤاڵه‌كه‌ جوتیارانى كوێستانى زه‌نوێران ده‌بن و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شیان جوتیارانى ته‌واوى سنوورى پشده‌ر و بیتوێن له‌خۆ ده‌گرێت.

تا ئێستا 80 مه‌ڕدار چوونه‌ته‌ كوێستانه‌كانى قه‌ندیل

تا ئێستا 80 مه‌ڕدار چوونه‌ته‌ كوێستانه‌كانى قه‌ندیل