لە رانیە

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

توانا نەقی

لە رانیە دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کراون کە لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمار کراوە کە ماتۆرسکیلێکیان لێ دزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای سکاڵای ئەو هاوڵاتیە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان و توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبار (ڕ، أ، م) لەدایکبووی ساڵی 2009 لە رەگەزی نێر (ط، د، ن) لەدایکبووی ساڵی 2004 لە ڕەگەزی نێر لەبەردەم پۆلیس دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئێستا تۆمەتبارەکان راگیراون و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.