بە بڕیارێک

جگەرەکێشان لەناو بینای پاریزگای کەرکوک قەدەغە کرا

964+

شۆڕش قادری

بە بڕیاری رێبوار تەها جگەرەکێشان لە ناو باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک قەدەغە کرا.

راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک لە گروپێکی رۆژنامەنووسان لە ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتسئاپ کە 964ـیشی تێدایە، بڵاویکردەوە، “رێبوار تەها بڕیاریداوە لە ناو سەرجەم ژوور و راڕەوی باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک جگەرەکێشان قەدەغە بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە سەرجەم کارمەندان و سەردانیکەرانیش دەگرێتەوە و دەبێت بۆ پاراستی ئارامی و پاک و خاوێنی باڵەخانەکە، رەچاو بکرێت.

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستی پێنەکردوو...

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستی پێنەکردووە