بۆچی دەنگەکە یەک نەبوو چوار بوو

زانیاری نوێ لەبارەی چۆنیەتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکوک

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەوەی زانراوە تائێستا رووداوەکەی کەرکوک کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بووە، بەڵام بۆچی چوار بۆ پێنج جار دەنگی گەورە بیسترا؟

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بەم شێوەیە هۆکارەکەی بۆ 964 روونکردەوە: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا هاتووە لە نێوان قەرەهەنجیرو چیمەن ویستوویەتی بۆردومان بکات، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێکردووە، بۆیە بە ناچاری چووەتە ئاسمانی کەرکوک”.

سەرچاوەکە وتیشی ”چوار بۆ پێنج جار تەقەی لێکرا پێنجەم جار پێکراو کەوتە خوارەوە، هەر لەبەر ئەوە بوو خەڵک ئەو دەنگانەیان بیست”.

سەرچاوەکە بەرپرسیارێتی ئەمنی هەیە، لەبەر ئەوەی رێگەی پێنەدراوە قسە بکات، بۆیە خۆی داوایکرد ناوی بڵاونەکرێتەوە.

"درۆنێکی تورکی بووە و لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە خراوەتە خوارەوە"