رۆژهەڵاتی کوردستان

کچێکی 17 ساڵ بە پاساوی شەرەف لەلایەن باوکییەوە کوژرا

964+

شۆڕش قادری

لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە پاساوی شەرەف لەلایەن باوکییەوە کوژرا.

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، ” لە گوندی گورزلەنگەر سەر بە شاری دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام، کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی مۆبینا زەینی وەند بە دەستی باوکی کوژراوە”.

“تۆمەتبارەکە بە ناوی رەحیم خان، تەمەن 56 ساڵ بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس کچەکەی بە تاپڕ کوشتووە”، هەنگاو وادەڵێت.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، “رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە مۆبینا پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێکدا هەبووە و باوکی مۆبینا بەهۆی ناکۆکی خێزانیی نێوان خۆیان و بنەماڵەی کوڕەکە، هەوڵی داوە کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان بهێنێت و سەرکەوتوو نەبووە، لە دواجاردا کچەکەی خۆی کوشتووە”.

میدیاکانی حکومەتی ئێران، هۆکاری رووداوەکەیان بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندووەتەوە و رایانگەیاندووە کە بە هەوڵی پیاو ماقوڵ و ریش سپییەکانی ناوچەکە، باوکی مۆبینا خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

دایکێک بە دەستی کوڕەکەی کوژرا

دایکێک بە دەستی کوڕەکەی کوژرا