شارەوانی سەیدسادق چاوەڕێی چوونیانە
حەوت وارسی شەهید و 25 زیندانی سیاسی زەوی وەردەگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سەیدسادق حەوت وارسی شەهید و 25 زیندانی سیاسی زەوییان پێ دەدرێ، شارەوانی ئامادەکاری کردووە و زەوییەکان رووبەری 200 مەتریین.
شارەوانی قەزاکە یەک مانگی دیاری کردووە وەک ماوەی مامەڵە، چونکە “پێشتر گرفتی یاسایی لە داواکارییەکانیان هەبووە، ئێستا چارەسەرکراوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024، حەمزە محەمەد سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە 964ی وت، “ئەو زەوییانەی دابین کراون، لە چوارچێوەی سنووری شارەوانین، ئەوانەی ئەو زەوییانە وەردەگرن فەرمانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی و وەزارەتی کاروباری شەهیدانیان هەیە”.
بە گوێرەی لیستی ناوەکان کە 964 بڵاوی دەکاتەوە، حەوت وارسی شەهید و 25 زیندانیی سیاسین کە لە ئێستادا شارەوانی قەزاکە هەر ئەوەندە ناوی لە بەردەستە ووەک قەرەبووکردنەوە، “ئەو کەسانە کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە لە سنووری شارەوانی سەیدسادق، ماوەی یەک مانگیان بۆ دانراوە”، حەمزە محەمەد وای وت.
بەشێک لە وارسەکان گرفتی سەرچاوەی بەڵگەنامە و رێکارەکانی وەگرتنی زەوییان هەبووە، سەرۆکی شارەوانی بە ئاماژەدان بەوەی لیژنەی یاسایی و داواکاری گشتی کاریان لەسەر کەیسەکان کردووە وتی، “گرفتەکان چارەسەر کراون، ئەوانەی ناویان راگەیەندراوە تەنیا ماوەتەوە مامەڵەی وەرگرتنی زەوییەکە بکەن”.
ئاگاداری نامەی سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق و سوودمەندان؛