ئامارى حه‌وت مانگ و نیوى ئه‌مساڵ

له‌ سنوورى سلێمانى زیاتر له‌ 110 كه‌س له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌ ژینگه‌ییه‌كان سزادراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مساڵ له‌سنوورى سلێمانى زیاتر له‌ 110 هاوڵاتی له‌به‌رامبه‌ر تێكدانى ژینگه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و سزادراون، زیاتر له‌ سێ هه‌زار دارى سروشتیش به‌سووتان زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى نوێترین ئاماری ئه‌مساڵى به‌ 964 داوه‌ و ئاماره‌كه‌ش بۆ حه‌وت مانگ و نیوى ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه سلێمانى به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌دا 47 كه‌س له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌ دراونه‌ته‌ داودگا و 67 كه‌سیش له‌سه‌ر داربڕین لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و سزادراون، كه‌ هه‌زار و 500 داریان بڕیوه‌.

وتیشی “489 فه‌رده‌ خه‌َڵوز ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ و 388 باغى هاوڵاتیانیش به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ سوتاون”.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره‌، 25 هه‌زار و 400 دۆنم له‌ پوش و پاوان و زیاتر له‌ هه‌زار دۆنم دارستانیش سووتاون و به‌هۆیه‌وه‌ سێ هه‌ازر دارى جۆراوجۆر زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو ژماره‌یه‌كی زیاتر هاوڵاتی له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌ ژینگه‌ییه‌كان ده‌ستگیركراون كه‌ ژماره‌یان 172 هاوڵاتی به‌ تۆمه‌تى جیاواز رووبه‌ڕووى یاسا كراونه‌ته‌وه‌ و سزا دراون.

ئاگره‌كه‌ى قه‌ره‌داغ په‌رێز و پاوانى 10 گوندى سووتان...

ئاگره‌كه‌ى قه‌ره‌داغ په‌رێز و پاوانى 10 گوندى سووتاند