گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى “گرزه‌رك” رووفاتى ئێزدییه‌كان نه‌بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له كۆمه‌ڵگه‌ى گرزه‌رك له‌سنورى ناحیه‌ى عه‌دنانیه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه، دواى ناردنى ئیسكه‌كان بۆ به‌غدا، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه ئێسكى مرۆڤ نین، به‌ڵكو هی ئاژه‌ڵن.
ئه‌م رووداوه زیاتر له مانگێكه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه روویداوه، كاتێك شۆفڵێك له‌ناو ئاوه‌دانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كار ده‌كات، چه‌ند ئێسكێك له‌ناو خاكدا ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له نوێوه ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه و باسی هه‌مان ئه‌و ئێسكانه ده‌كات و ده‌ڵێت “ئێسكی مرۆڤن نه‌ك ئاژه‌ڵ”.
خه‌یری عه‌لی ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى به‌تریكۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانن له‌سنوورى شنگال به 964ـى وت، دواى ناردنى ئێسكه‌كانى ئه‌م گۆڕه بۆ پزیشكى دادى به‌غدا چاوه‌ڕێ هاتنى تیمێكی نیشتمانى گۆڕه‌و به‌كۆمه‌ڵه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن بۆ زیاتر دڵنیابوونه‌وه له ئێسكه‌كانى.
وتیشی “ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌مان ئه‌و ئێسكانه‌ن كه پێشتر دۆزرابوونه‌وه، به‌ڵام بۆ دڵنیاببونه‌وه‌ى زیاتر چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین كه له به‌غداوه پێمان ده‌گات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له رابردوودا چه‌ند گۆڕێكى دیكه‌ى به كۆمه‌ڵ له سنوورى ناحیه‌ى عه‌دنانیه دۆزراونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن گۆڕى زیاتریش بدۆزرێنه‌وه، چونكه ده‌ڵێت “هێشتا نزیكه‌ى دوو هه‌زار 600 هاوڵاتى ئێزدی ئێسه‌روشوێن ماون چاره‌نووسیان بزاندرێت”.
هه‌موو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ى له‌و ناوچه‌یه ده‌دۆزرێنه‌وه هی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى ساڵى 2014ـه‌ن، كاتێك چه‌كدارانى داعش گه‌یشتنه سنووره‌كانى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر به هه‌زاران هاوڵاتیان بێسه‌روشوێن كرد.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه رێكخراوى به‌تریكۆر به 964ـى داوه، له سنوورى قه‌زاكانى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر تاوه‌كو ئێستا 92 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و 700 رووفاتیش ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى به‌غدا كراون بۆ ناسینه‌وه‌یان، به‌ڵام ته‌نیا 342 رووفات له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA ناسراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش كارى پشكنینان به‌رده‌وامه.