33 كامێرای مۆدێل نوێ
ئاگاداربن لە ئەمڕۆوە كامێرا نوێیەكانی هەولێر سەرپێچی تۆمار دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بە گوێرەی بڕیاری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئەو كامێرا نوێیانەی لە شەقامەكانی هەولێر لە رۆژانی رابردوو جێگیر كران، لە شەوی رابردووەوە دەستیان بە تۆماركردنی سەرپێچییەكان كردووە.
رۆژی 13ی ئەم مانگە هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، لە رۆژی 23.8.2024 کاتژمێر 12:00ـەی شەوەوە (واتا شەوی رابردوو) سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن و سزاکان دەنووسرێن.
لە ماوەی رابردوودا 33 كامێرای نوێی تۆماری سەرپێچییەكان و تیژڕۆیی هاتوچۆ لە چەند شەقامێكی سەرەكیی هەولێر دانران، لە رۆژی 14ی ئەم مانگەشەوە كامێراكان، كە شێوەیەكی نوێیان هەیە و ستوونین، بە شێوەیەكی ئەزموونی كاریان پێكراوە و ماوەی نۆ رۆژ تاقیكراونەتەوە.
لیستی ناوی ئەو شەقامانەی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچییان تێدا جێگیر کراوە: