"كۆمیسیۆن هیچی نەوتووە"
جومانە غەلای بۆ 964: هێشتا هیچ وادەیەک بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى نەکراوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، هێشتا وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیست و كاندیدانی كوردستان نەدراوە.
جومانە غەلای ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی 964ی وت، “بڕیاری دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبێت بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بێت، هەتا ئێستاش هیچ بڕیارێك لە بارەی دیاریكردنی وادەیەك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی كوردستان نەدراوە.
وتیشی، “سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردنەكانیش دڵنیایی دەدات كە هیچ لێدوانێكی فەرمی لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنەوە سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن نەدراوە”.
ئەم لێدوانەی جومانە غەلایی وتەبێژی كۆمیسیۆن لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ لە هەندێك میدیا ئەوە بڵاوكرایەوە، رۆژی 16.9.2024 هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی كوردستان دەستپێدەكات.
بڕیارە 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەبچێت.
بەشێكی دیكەی ژمارەی لیست و كاندیدەكانی هەڵبژاردنی كوردستان ئاشكرا كرا
پەرلەمانی کوردستان
داوای زیادکردنی کورسی دەکەن
ژمارەیەک لە پێکهاتەکان نیەتییان بۆ بەشداری لە کابینەی نوێ بەیان کرد
هەواڵەکان
دڵی 200 خێزانی دیکەی هەولێر خۆش کرا و دوکاندارانى قەڵادزێش دەرسیان وەرگرت
"هێماکانی هاتوچۆی ناوشاریان شاردبووەوە"
لە کفری هەڵمەتێک بۆ لابردنی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد
یەکەم دانیشتن نزیکە