لە چیای حەمرین
سوپای عێراق هێرشی کردە سەر مۆڵگەیەکی رێکخراوی داعش و مەفرەزەیەکی لەناوبردن
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە، لەزنجیرە چیای حەمرین لەلایەن فرۆکەی f16ـی عێراقەوە مۆڵگەیەکی داعش بۆردوومان کرا و مەفرەزەیەکی داعش کە لە ناو مۆڵگەکەدا بوون کوژران.
کاوە مەحەمەد، راوێژکاری ئەمنی پارێزگاری سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “بۆردوومانەکە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ لەزنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدراوە و تێیدا مەفرەزەیەکی چەکدارانی رێکخراوی داعش کوژراون و چەند مۆڵگەیەک خاپورکراون، کە چەکدارەکان بەمەبەستی خۆ حەشاردان بەکاریان دەھێنا و ھاوکاری لۆجستی و کەلوپەل لەناو مۆڵگەکەدا ھەبووە.
وتیشی، هێرشە ئاسمانیەکەی ئەم بەیانیەی سوپای عێراق، دوای ئەوە دێت کە لەرێگەی کامێرای حەراری و بە هەوڵی هێزەکانی هەواڵگری، چەکدارەکان بینراون و دواتر شوێنیان دیاریکراوە و کراونەتە ئامانج و لەناوبراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی