دیمەنی جووتسایدی باداوە بۆ بنەسڵاوە _ وێنە: هاتوچۆی هەولێر
داخراوە
لە جووت سایدەکەی فەرمانبەران بۆ بنەسڵاوەوە مەڕۆن
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا دەڵێت، “جووتسایدی فەرمانبەران بۆ بنەسڵاوە دادەخرێ”، داخستنەکە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت.
لەو شەقامەدا کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن ئەنجامدەدرێ.
لە هەژماری هەولێر ترافیک، هاتوچۆی شارەکە لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەی نووسیوە، “شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، کەوا شەقامی جووت سایدی فەرمانبەران بنەسڵاوە لە نزیک سوپەرمارکێتی حەلال، کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاو کردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت”.
بەوهۆکارە رێگاکە دادەخرێت، هاتوچۆ دەڵێت، “لە ئەمڕۆ سێشەممەوە 20.8.2024 وە، بە فەرمی کارەکانی دەست پێدەکات و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت، شوفێران دەتوانن شەقامی جووت سایدی باداوە بەکاربهێنن وەک رێگای جێگرەوە”.
هاتوچۆی شارەکە بۆ ئەوەی کارەکان وەک خۆی بەڕێوەبچن، داوای ئارامگرتن لە شۆفێران دەکات و دەڵێت، “داوا لە شوفێران دەکەن ئارام بگرن، تا کاری قیرتاوکردنەوەکە تەواو دەبێت”.