لە وێستگەی برایان

سبەینێ زوو بەنزینی 750 دیناری لە کەلار دابەش دەکرێت

ژووری هەواڵ

سەرباری قەیرانە زۆەرەکەی بەنزین لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم بەڵام لە هەندێک ناوچە هێشتا دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری حکومەی بەردەوامە و بەڵام سەرەی دەوێت و سبەی لەکەلار دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە سبەینێ دووشەممە 27.6.2026 بەنزینی نۆرماڵی 750 دیناری دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، دابەشکردنەکە لە وێستگەی برایان نزیک فولکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار دەبێت.