دوو بارهەڵگریش رزگار کران

لە کەلار سێ بارهەڵگر ئاگریان گرت و سووتان

شۆڕش قادری

لە گەڕەکی خەباتی کەلار سێ بارهەڵگر ئاگریان گرت و سووتان، تا ئیستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.7.2026 ئاگادار کراونەتەوە لەوەی کە سێ بارهەڵگر لە گەڕەکی خەبات ئاگریان گرتووە.

دوای ئاگاداردنەوەیان دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی کەلار و تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی شەهیدان و تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی پیشە سازی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە بکوژێننەوە.

بەرگری شارستانی گەرمیان راشیگەیاندووە، تیمەکانیان توانیوایە دوو بارهەڵگر لە سووتان بپارێزن.

تا ئیستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە بەردەوامە، پێشتریش چەند رووداوی لەو شێوەیە لەناو کەلار و دەورووبەری روویداوە.