به‌ندكردن و پێبژاردن
شاره‌وانى ته‌قته‌ق سزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكرد كه زبڵ له شه‌قامه‌كان فڕێده‌ده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ته‌قته‌ق كێشه‌ى نه‌بوونى جێگا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێك له هاوڵاتیان زبڵ و خاشاك له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كیه‌كان فڕێبده‌ن، شاره‌وانى ته‌قته‌قیش له‌لایه‌ك سزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكردووه و له‌لایه‌كى دیكه‌ش خه‌ریكى دابینكردنى شوێنه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكهكانى.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه شاره‌وانى ته‌قته‌ق له گرته ڤیدیۆیه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان فڕێدراوه.
نه‌مر نیازى كاكه‌ڕه‌ش ، سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى چاودێره‌كانیان و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ر كه‌سێك ببیندرێت زبڵ له‌و شوێنانه فڕێبدات، سزاى تووندى ده‌ده‌ن.
وتیشی “سزاكه پێبژاردن و به‌ندكردنه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنى شوێنێكى گونجاون بۆ ئه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكهكانى لێ كۆبكرێته‌وه و له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتووش دیاریكردنهكهى كۆتایی دێت.
ئاشكراشی كرد، شوێنێك له‌نێوان ته‌قته‌ق و كۆیه ده‌ستنیشانكراوه هه‌م بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه و هه‌میش كارگه‌ى ریسایكلینى لێ داده‌نێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “هه‌ندێك رێكارى ماوه له‌لایه‌ن قایمقامه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شوێنێك له سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك داندرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه رێگرى لێكرا، ئه‌مه‌ش وایكرد كێشه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كان بۆ ناحیه‌كه دروست ببێت.